يه‌كێتى پرسى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار تاوتوێده‌كات
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دايه
K24 – سلێمانى:
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دايه به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى په‌يوه‌ست به پرۆسه‌ى سياسى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى ئه‌و حزبه.
كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ى زانيارى (ديار جه‌مال) په‌يامنێرى (كوردستان24) له سلێمانى، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، يه‌كێتى خه‌ريكى ئاماده‌كردنى گه‌ڵاڵه‌يه‌كى سياسييه بۆ ئه‌وه‌ى بيخاته به‌رده‌ست لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تێيدا داوا ده‌كات به يه‌ك تيم بچنه به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتى: يه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى سه‌رۆك كۆمارى عێراق تاوتوێ ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌و پۆسته مافى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه و داواش له لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كات پشتيوانى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه دواى ئه‌وه دێت، كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا شاندێكى يه‌كێتى سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ لايه‌نه براوه‌كانى عێراق كۆبوويه‌وه.
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى شانده‌كه‌ش بۆ هه‌رێمى كوردستان، رۆژى (25ى ئايار/ مايۆى 2018) لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى، مه‌لا به‌ختيار، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌يان بۆ به‌غدا رايگه‌ياند، "مه‌به‌ستمان بوو راى هه‌مووان بزانين بۆ ئه‌وه‌ى يه‌كێتى بتوانێت بڕيارى خۆى بدات له باره‌ى چۆنێتى به‌شداريكردن له حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش پێويستى به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ند و سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى هه‌يه".
روونيشيكرده‌وه، "دواى ئه‌و كۆبوونه‌وانه يه‌كێتى بڕيار له باره‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى و لايه‌نه‌كانى ديكه ده‌دات بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنى پرۆژه‌ى هاوبه‌شى كوردستانى كه به‌يه‌كه‌وه بيبهينه به‌غدا".
ئ.ر