سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا شه‌پۆل برووسكه‌يه‌كى ئاراسته‌ى رۆشنبيرانى كورد كرد

به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوايى دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئيبراهيمى بروسكه‌يه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوو كرد

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانى به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوايى دكتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئيبراهيمى بروسكه‌يه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردوو كرد.

له‌ برووسكه‌كه‌دا هاتووه‌: "لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "مامۆستا شەپۆل، وەک نووسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردیدا گێڕاوە و لەدەستدانیشی خەسارەتێکی گەورەیە".

ده‌قى برووسكه‌كه‌

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی كورد، دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل

هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و لێکۆڵەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل خەمباری کردم.

مامۆستا شەپۆل، وەک نووسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردیدا گێڕاوە و لەدەستدانیشی خەسارەتێکی گەورەیە.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم.

لە خودای گەورە داواكارم مامۆستا شەپۆل بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

مسعود بارزانی

26ـی 5ـی 2018