به ڤيديۆ.. بازارێكى جلوبه‌رگ له كه‌ركووك ئاگرى گرت
ئاگر له به‌شێك له دوكان و كۆگاكانى جلوبه‌رگ له بازارى (خان خورما)ى شارى كه‌ركووك كه‌وته‌وه
K24 – كه‌ركووك:
دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئاگر له به‌شێك له دوكان و كۆگاكانى جلوبه‌رگ له بازارى (خان خورما)ى شارى كه‌ركووك كه‌وته‌وه.
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان چه‌ندين گرته‌ى ئاگر و سووتانى بازاره‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له ڤيديۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به هۆى نه‌بوونى ئامێرى ئاگركوژێنه‌وه و به هاناوه‌نه‌چوونى تيمه‌كانى فرياكه‌وتن ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ى كردووه.
سووتانى بازاره‌كه ته‌نيا زيانى ماڵى لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه به هه‌زاران دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت و زيانى گيانى به‌دواوه نه‌بووه.