"یه‌كێتی كارنامه‌یه‌ك بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاماده ده‌كات"
سه‌عدی پیره: هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆئه‌وه ده‌خنه گه‌ڕ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بێت و له‌ناو كوردیش بۆ یه‌كێتی بێت
K24- هه‌ولێر:
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووپاتیكرده‌وه، دەرگامان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ لایەنەکانی دیكه كراوه‌یه.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، سه‌عدی پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا کە تەنها میدیاکانی یەکێتی ئامادەی بووین جه‌ختی كرده‌وه: "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كیتی بڕیاریدا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆببێته‌وه"، گوتیشی:"حزبه‌كه‌ی كار بۆ یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان دەکات".
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماریش، پیرە ئاماژەی بەوەکرد، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆئه‌وه ده‌خنه گه‌ڕ ئه‌و پۆسته بۆ كورد بێت و له‌ناو كوردیش بۆ یه‌كێتی بێت، بەڵام له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌رگای یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوه ده‌بێت".
وته‌بێژی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان گوتی: "بڕیارمانداوە به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چوار ساڵی داهاتووی عیراق ئاماده بكه‌ین و هه‌وڵدەده‌ن به یه‌كڕیزی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی کوردستان بچینه‌وە به‌غدا". هه‌روه‌ها ئاشکراشی کرد، رۆژی سێ شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌دەچێت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كار و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی ئاینده‌ی یه‌كێتی ئاماده‌دەكرێت.
H.B