فه‌تحی عامری جارێ كه‌سی به سه‌رۆك وه‌زیران قه‌بووڵ نییه
گوته‌بێژ فه‌تح: تا هاوپهیماتییه گه‌وره‌كه پێكنه‌یه‌ت سه‌پاندی هیچ ناوێك قه‌بووڵ نییه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌سه‌دی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هادی عامری ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ده‌ڵێت: "پێش ئه‌وه‌ی كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ پێكبهێندرێت، هاوپه‌یمانی فه‌تح سه‌پاندنی هه‌ر ناوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ره‌تده‌كاته‌وه".
ئه‌سه‌دی له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتوویه‌تی: "گفتوگۆكانی فه‌تح له‌گه‌ڵ هێزه براوه‌كانی دیكه له پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا چڕبووه‌ته‌وه، حكومه‌تێك كه پشك پشكێنه نه‌بێت و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له خۆی بگرێت، بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه‌یش هێشتا گفتوگۆ به‌رده‌وامه و یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی فه‌تح ده‌ڵێت: "فه‌تح پێش ناونانی سه‌رۆكوه‌زیران ته‌ركیزی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌تی نوێ كه پێویسته سه‌رۆكوه‌زیران پێوه‌ی پابه‌ند بێت و رێزی بگرێت و له‌لایه‌ن كوتله‌ی زۆرینه‌وه چاودێریی بكرێت و ئه‌وه‌ش بكرێته بناغه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه و مه‌رجی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه".
ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی كه‌سێكی دیاریكراو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو قه‌بووڵ ناكات، تا هاوپه‌یمانێتیه گه‌وره‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان پێكنه‌یه‌ت".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فه‌تح به‌رامبه‌ر ویلایه‌تی دووه‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر، ئه‌سه‌دی گوتوویه‌تی: "پاش ئه‌وه‌ی كوتله‌ی گه‌وره پێكهات و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت رێككه‌وتین ئه‌وكاته قسه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كه‌ین كه لای هێزه سیاسییه‌كان قه‌بووڵكراو بێت و له چوارچێوه‌ی نیشتمانیدا پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێت".
هاوپه‌یمانێتی فه‌تح له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه رۆژی 12/5/2018 به‌رێوه‌چوو توانی 47 كورسی بهدهستیهێنێت و ببێته هێزی دووه‌م.