"كورد به‌رگه‌ی فشاره ده‌ره‌كییه‌كانی گرت به‌ڵام 16ـی ئۆكتۆبه‌ر خه‌ونی میلله‌تێكی گه‌وره‌ی به با دا"
كتێبێك ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی و رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر روون ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له دوو توێی كتێبێكدا، گرنگترین رووداوه مێژوویی و سیاسییه‌كانی ساڵی 2017ـی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو كه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی تێدا ئه‌نجامدرا و باسی رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات كه به‌هۆی رێككه‌وتنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی، كه‌ركووك و خورماتوو و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كان راده‌ستی به‌غدا كرانه‌وه‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی ساڵانێكی زۆر پێشمه‌رگه له هێرشی چه‌كدارانی داعش پاراستنی.
كتێبه‌كه به‌ناوی (ریفراندۆم و 16 ی ئۆكتۆبه‌ر... ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی)ـیه و نووسه‌ر له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی بڕیاری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی شه‌و و رۆژ باسیان له مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسییه‌ت و مافی گه‌لان ده‌كرد، زۆر به په‌له خۆیان له‌و مافه بۆ گه‌لی كوردستان گه‌وجاند و هه‌ر یه‌كه و به پاساوێك دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم وه‌ستانه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستان به‌رگه‌ی فشاره ده‌ره‌كییه‌كانی گرت به‌ڵام به‌رگه‌ی پیلانی ژه‌هراوی ناوخۆیی نه‌گرت و سه‌ره‌نجام رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خه‌ونی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا به (با) درا و میلله‌تێكی گه‌وره‌و گران نا‌ئومێد و مه‌لوول كرا و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و پیلانه ژه‌هراوییه خۆیان پێخسته ناو زبڵدانی مێژووه‌وه‌و تا هه‌تایه له‌ناویدا ده‌مێننه‌وه".
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا له 203 لاپه‌ڕه‌دا باسی ئه‌و هه‌لومه‌رج و رووداوانه ده‌كات كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا روویداوه، به‌تایبه‌تی بڕیاری كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كاتێكدا پێشمه‌رگه‌كان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سو،ل و شێخ جه‌عفه‌ر له شه‌ڕدا بوون و شه‌هیدیشیان دا".
