كۆمپانيايه‌ك سه‌يركردنى كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كان ده‌كاته پاره
نيگه‌رانى لاى هاووڵاتيان درووست كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانيايه‌كى ئه‌هلى، له‌مه‌ودوا سه‌يركردنى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن و وه‌رگرتنى په‌خشى كه‌ناڵه‌كان ده‌بێته پاره، ئه‌مه‌ش نيگه‌رانى لاى هاووڵاتيان درووست كردووه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، كۆمپانيايه‌كى ئه‌هلى، مۆڵه‌تى پێدراوه، په‌خشى كه‌ناڵه لۆكاڵييه‌كان رێكبخات.
ئه‌و كۆمپانيايه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئامێرێكى تايبه‌تى خستووه‌ته بازاره‌وه كه هه‌ر هاووڵاتييه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له ماڵه‌وه سه‌يرى كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كان بكات پێويسته ئه‌و ئامێره بكڕێت، كه ساڵى رابردوو، نرخه‌كه‌ى (90) هه‌زار دينار بوو و ئه‌مساڵ نرخه‌كه‌ى داشكێنراوه بۆ نيوه‌ى ئه‌و پاره‌يه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى (كوردستان24)، هێرۆ مه‌ولودى، لە كۆتایی ئەم مانگەدا سیستمی په‌خشی كەناڵە ناوخۆییەكان دەگۆڕدرێت و له‌مه‌و دوا هاووڵاتیان بۆ بینینی كه‌ناڵه‌كان ده‌بێت ئامێری سیستمی تازه بكڕن و بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ش هاوبه‌شی بكه‌ن.
هاووڵاتيان نيگه‌رانن له به پاره‌كردنى سه‌يركردنى ته‌له‌ڤزيۆن و ئه‌و حاڵه‌ته كه ته‌نيا له سنوورى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و له عێراق كارى پێ ناكرێت، به "بە بازرگانیەكی شاراوە" وه‌سفى ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى حكومه‌تى هه‌رێم، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانيا ئه‌هلييه‌كه رێككه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، له پێناو هاووڵاتيان نرخی ئامێره‌كانیان به كۆمپانیای جێبه‌جێكار دابه‌زاندووه. ئه‌مه له كاتێكدايه ساڵى رابردوو هه‌مان ئامێر به زياتر له 90 هه‌زار دينار فرۆشراوه و ئه‌مساڵ كراوه‌ته نيوه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌يه.
تاوه‌كوو ئێستا كەناڵە ناوخۆییەكان كه زیاتر له 90 كه‌ناڵن بێ ئامێری سەتەلایت و لە رێگای ئامێرێكى تايبه‌ت و ئاڵيه‌ره‌وه به خۆڕايى په‌خشیان گه‌یشتووه‌ته بینه‌رانیان، بەڵام كۆمپانیايه‌كى ئه‌هلى و بازرگانى بە بیانووی پێشكەوتنی ته‌كنه‌لۆژیا ئەم سیستەمەیان ھێناوەتە كوردستان و تا مانگی داهاتوو به بێ ئامێرى ئه‌م كۆمپانيايه هيچ خێزانێك ناتوانێت سه‌يرى كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كان بكات.