كۆميسيۆن وێنه‌ى واژووى راكان جبوورى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن بڵاوكرده‌وه
پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت واژووى له‌سه‌ر چوونيهكى رێككاره‌كانى كۆميسيۆن كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، وێنه‌يه‌كى واژووى (راكان سه‌عيد جبوورى) پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌تى بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى له كه‌ركووك واژوو كردووه.
به‌ڕێوبه‌رى پرۆسه‌كان له كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌فا جابرى رايگه‌ياند، تۆمه‌تباركردنى كۆميسيۆن له لايه‌ن جبوورييهوه گوايه ساخته‌كارى له كه‌ركووك كراوه، له كاتێكدايه، (راكان جبوورى) خۆى واژووى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، كه ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له سه‌دا سه‌د وه‌ك يه‌كن و هيچ گۆڕانكارييه‌ك به‌سه‌ر ئه‌نجام و رێككارهكاندا نه‌هاتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (راكان سه‌عيد جبوورى) رايگه‌ياند، له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى كه‌ركووكدا يارى به ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كراوه.
له وه‌ڵامى ئه‌و لێدوانه‌ى جبوورييدا، كۆميسيۆن ده‌قى واژووهكهى بڵاوكرده‌وه، كه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان كردوويه‌تى.
له كه‌ركووك توركمان و عه‌ره‌به‌كان كه به ههردووكيانهوه شه‌ش كورسى پارێزگاكه‌يان به‌ده‌ستهێناوه، يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانيش به‌رده‌وام له رێى ميدياكانييهوه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.