ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ئه‌م بڕيارانه‌ى ده‌ركرد
ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى كه‌مپه‌كان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵوه‌شايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به زۆرينه‌ى ده‌نگ بڕيارێكى له باره‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى دوازده‌ى ئايار ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به ئاماده‌بوونى (165) نوێنه‌ر به سه‌رۆكايه‌تى سه‌ليم جبوورى دانيشتنێكى نائاسايى ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، بڕيارێك ده‌ركراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ئه‌ركى خۆيان راپه‌ڕێنن به مه‌به‌ستى گێڕانه‌وه‌ى متمانه به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ده‌نگدانى تايبه‌ت له كه‌مپى ئاواره‌كانى ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دين و نه‌ينه‌وا و دياله هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه به هۆى بوونى به‌ڵگه‌ى ساخته‌كارى له پرۆسه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان به ده‌ست به رێژه‌يه‌ك كه كه‌متر نه‌بێت له (%10) له سندووقه‌كانى ده‌نگدان ئه‌نجامبدرێت و ئه‌گه‌ر به رێژه‌ى (%25) ده‌ركه‌وت ساخته‌كارى كراوه، ئه‌وا ده‌بێت له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه و كيانه سياسييه‌كان كۆپييه‌كى ده‌نگدان و ئه‌نجامى پرۆسه‌كه‌يان پێ بدرێت.