به ڤيديۆ.. شه‌ڕى نێوان كورد و عه‌ره‌به هاورده‌كانى په‌لكانه ببينه
ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده ميلى چه‌كيان له چه‌ند ئافره‌تێكى كوردى گونده‌كه راكێشاوه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى عه‌ره‌بی هاورده له گوندى په‌لكانه گێچه‌ڵ به هاووڵاتيانى كوردی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و موختاری گونده‌كه‌ش ده‌ستگيركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی په‌لكانه به ماڵپه‌ڕی (كوردستان 24)ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده ميلى چه‌كيان له چه‌ند ئافره‌تێكى كوردى گونده‌كه راكێشاوه و به‌و هۆيه‌وه گرژی كه‌وتووه‌ته نێوان كورد و عه‌ره‌به هاورده‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه به‌هۆی دۆخی ئه‌منی نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت، ئاشكرایكرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری عه‌ره‌بی هاورده كه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كان به راكێشانی ميلى چه‌كه‌كانیان، ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی خۆجێی كوردی گونده‌كه‌یان ترساندووه و گێچه‌ڵیان پێكردوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتی: "ئه‌م ره‌فتاره‌ی چه‌كدارانی عه‌ره‌بی هاورده كاردانه‌وه‌ی كوردانی ناوچه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و دوای داخستنی رێگای سه‌ره‌كی له نزیك ئه‌و گونده له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه، دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بوو".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: "بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به قه‌زای دوبز هاتووه‌ته گونده‌كه‌یان، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گوێ بۆ سكاڵاكانی كورد رابگرن، موختاری گونده‌كه‌یان و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كوردیان ده‌ستگیركردووه".
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیشیكرده‌وه، "كاتێك كه چه‌كدارانی عه‌ره‌به هاورده‌كان گێچه‌ڵیان به هاووڵاتیانی كورد كردووه، چالاكوانانی كورد چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان له رووداوه‌كه تۆماركردووه و پیشانی پۆلیسی سه‌رگه‌ڕانیان داوه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌و چه‌كدارانه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه پشتگیری ده‌كرێن و پۆلیس ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه له‌و ناوچه‌یه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بكات، بۆیه ناچار په‌نجه‌ی تۆمه‌ت هه‌ر بۆ كورد درێژ ده‌كه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتيشی: "حه‌شدی شه‌عبی ناسنامه‌یان به هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه داوه، كه گه‌ڕێندراوه‌نه‌ته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر ره‌فتارێك به‌رامبه‌ر به كورد بكه‌ن، هیچ لایه‌نێك نه‌توانێت لێپێچینهوهيان له‌گه‌ڵدا بكا".
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى موختارى گوندهكهشيان گوتى: "تائێستاش موختاری گونده‌كه‌یان و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌ستگیركراون، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان".
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، رۆژانه گێچه‌ڵ به هاووڵاتیانی كورد له‌و ناوچانه ده‌كرێت، به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش رێگه‌یان به جووتیارانی كورد نه‌دا گه‌نم و جۆیهكانیان بدوورنه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌رووبوومه كشتووكاڵیهكانی جووتیاراندا گرت.
هـ.ب