گۆڕان و كۆمه‌ڵ: تا ده‌نگه‌كانمان به‌ده‌ست نه‌هێنینه‌وه ئاماده نین له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك كۆببینه‌وه
گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانمان نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌كشێینه‌وه و كۆمه‌ڵیش باوه‌ڕ ناكات له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌وه سزادرابێت
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆران دەڵێت، دەنگمان دزراوە و کەمی نەکردووە، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیش لە پەرلەمانی کوردستان پێی وایە، ئەوان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو لە بەرەی خەڵک بوون، بۆیە قەناعەت ناکەن، لایەنگرانیان سزایان بدەن.
بزووتنەوەی گۆران جارێکی دیکە جەخت لە دزینی دەنگەکانیان دەکەنەوە، رێکخستنەکانیشیان بە پشت بەستن بە چەند بەڵگەیەک، بۆیان دەرکەوتووە کە دەنگی گۆران لەچاو ھەڵبژاردنەکانی پێشوو کەمی نەکردووە و دەنگدەرەکانیان نەگۆرن، ههرلهمبارهشهوه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، عەبدولرەحمان موھەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆران دووپات ده‌كاته‌وه، بەردەوام دەبین لە گێرانەوەی دەنگە دزراوەکانمان، ئەگەر لەمەش سەرکەوتوو نەبووین، بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق، نزیکترین ئەگەرە.
له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه لایه‌نێكی دیكه‌ی ناڕازییه له له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مجاره له سێ كورسی په‌رله‌مانی عێراق كورسییه‌كیان كه‌م كردووه. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ش مەروان گەڵاڵی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: رێكخستنه‌كانمان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد رێژه‌ی ده‌نگه‌كانمان به‌رز بێته‌وه، بۆیه ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هۆكاری نههینانی كورسی زیاتر بۆ دزینی ده‌نگه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، نه‌ك كه‌م بوونه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانمان.
گۆران و کۆمەڵ دیارترین لاینی ناو شەشە لایەنە نارازیەکەن، کە تاوەکو ئێستا یەکێتی بە دزینی دەنگەکانیان لە سلێمانی تۆمەتبار دەکەن، جگە لە داواکردنەوەی دەنگەکانیشیان، ئامادەی ھیچ دانیشتنێک نین لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، ئێستاش کار بۆ ئەوە دەکەن بە ھەموویان فراکسیۆنێکی ھاوبەش لە بەغدا پێک بھێنن، ئەگەر ئەمەش سەری نەگرت، پێدەچێ بەشێکیان بە یەکجاری بایکۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق بکەن.
H.B