سەرۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێم سوێند دەخوات
رێوڕەسمێك بۆ سوێند خواردنی سەرۆكی داواكاری گشتی ھەرێم رێكخرا
K24 - ھەولێر
لە رێوەرەسمێكدا حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، وه‌ك سەرۆكی داواكاری گشتی لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان: "به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، ژماره 24 له به‌رواری 11/4/2018 كه تایبه‌ته به پاڵاوتنی ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی داواكاری گشتی و به‌پێی حوكمی مادده 10 ـ شانزه‌هه‌م له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره 1 بۆ ساڵی 2015 و به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه به‌پێی حوكمی مادده 1 ـ چواره‌م له یاسای ژماره 2 بۆ ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمدا)، بڕیار درا به دامه‌زراندنی حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی".
ئاماژە بەوەشكراوە: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی دووشەممە 28/5/2018 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حاكم به‌نگین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكدا حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، وه‌ك سەرۆكی داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد".
ھ.م