چه‌كدارێك دوو پۆلیسی به‌لجیكی كوشت
ژنێكیشی به بارمته گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
لە شاری لیەژی بەلجیکا چەکدارێک تەقە لە دوو پۆلیس دەکات و دەیانکوژێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەو چەکدارە ژنێکیشی بە بارمتە گرتوە.
تاکو ئێستا ڕوون نیە کە هۆکاری تەقەکردنەکە چیە و چەند کەس بریندار بوون.
میدیاكانی به‌لجیكا ده‌ڵێن "له‌و هیرشه‌دا سێ كه‌س كوژراوون كه دوو كه‌سیان پۆلیسن و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره.
رۆژنامه‌ی لۆسواری به‌لجیكی نوسیوویه‌تی "سه‌ره‌تا ته‌قه‌كه ره‌كه له ته‌نیشت قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی رۆیشتووه‌و پۆلیسه‌كان رایانگرتووه تا چه‌ند پرسیارێكی ئاسایی لێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و چه‌كی یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی بردووه‌و ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردووه.
پاش ئه‌وه‌ی دوو پۆلیس و كه‌سێكی دیكه‌ی له‌و شوێنه‌دا كوشتووه، ژنێكیشی به بارمته‌گرتووه كه له قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كه كاری ده‌كرد، دواجار ره‌وشه‌كه به برینداربوونی پۆلیسێكی دیكه كۆنترۆڵكراوه‌و ته‌قه‌كه‌ره‌كه كوژراوه.