كەشناسی: ئەگەری بارانبارین ھەیە

پلەی گەرمی شارەكان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارینی نمەباران ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا ئەگەری نمە باران ھەیە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆڵێكی كەم لە ھەندێك ناوچە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی باشووری كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای دھۆك ئەگەری نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی