له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دوو كه‌یسی گه‌نده‌ڵی زیاتر له ملیارێك دینار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی
تاوانبارانیش سزایان بۆ ده‌رچووه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دوو كه‌یسی گه‌نده‌ڵی و سزادانی تاوانباران كه له گه‌نده‌ڵییه‌كان تێوه‌گلاون، توانراوه زیاتر له ملیارێك دينار بگه‌ڕێندرێته‌وه حه‌زێنه‌ی گشتی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كه‌یسی یه‌كه‌م، تاوانبارێك به‌ناوی (ك.ر.ا)، چه‌كی بانكی له به‌ڵێنده‌ران كڕیوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی نه‌قد له بانك خه‌رجی كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له‌و كه‌یسه‌دا تاوانبار به گویره‌ی مادده‌ی 15ی یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، به شێوه‌یه‌كی غیابی سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه و بڕیی 1 ملیار و 972 ملیۆن و 299 هه‌زار دیناریش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
له كه‌یسی دووه‌میشدا، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تاوانبار (ف.ر.ع)، پاره‌ی هاووڵاتییانی بردووه كه بۆ هه‌قی كاره‌با داویانه، به گوێره‌ی مادده‌ی 315 سزای 7 ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچووه، بڕی 9 ملیۆن و 448 هه‌زار و 500 دیناریش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌وه به‌وه كراوه، هه‌ردوو كه‌یسه‌كه له دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی یه‌كلا كراونه‌ته‌وه.
ا. م