گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكان دەبێتە مەرجی شاندی ھەرێم
"پێش پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق یەكلایی دەكرێتەوە"
K24 - ھەولێر
گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم مه‌رجی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند: "بۆ به‌شداریكردنی كورد و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، یه‌كێك له مه‌رجانه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان، وه‌كو پێش رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو".
گوتیشی: "دەبێ پێش ھەموو شتێك رەوشی ناوچە كوردستانییەكان ئارام بكرێتەوە و وەك پێش 16 ئۆكتۆبەر بۆ ئەو ناوچانە لەلایەن پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق بەھاوبەشی بپارێزرێن".
لەبارەی پەیوەندی و ھاوكاری ھێزەكانی ھاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە جەبار یاوەر گوتی: "نوێنەری ھاوپەیمانان لە كوردستان ھیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەر نەھاتووە و دوو ھەفتە جارێك كۆبوونەوەی ھاوبەش لەنێوانمان ھەیە، ھەروەھا پڕۆگرامی مەشقی پێشمەرگەیان بۆ ئەمساڵ داناوە و سەرقاڵی ئەوەن بەرنامەی ساڵی 2019 بۆ مەشق و راھێنانی پێشمەرگە دابنێن و ھاوكارییەكانیشیان بۆ پێشمەرگە بەردەوامە".
ھ.م