هۆشداری له هه‌ره‌سهێنانی سوپای عێراق ده‌درێت له كه‌ركووك
"هه‌مان سیناریۆی مووسڵ له كه‌ركووك دووباره ده‌بێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "القدس العربی" بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری قه‌زای خورماتوو به شه‌و ده‌بنه ناوچه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی داعش و جموجۆڵه‌كانییان زیادیكردووه.
رۆژنامه‌كه له زاری ئه‌فسه‌رێكی باڵای پێشمه‌رگه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێستا شێوازی هێرشه‌كانی داعش له‌و ناوچانه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه، ئێستا به شێوه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێچه‌وانه‌ی پێشوو كه تاكه چه‌كدارێك ده‌هاته ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، كرده‌وه‌كانی داعش، هێرشی چه‌كداری بوونه بۆ سه‌ر حه‌شدی عه‌شائیری و هێزه ئه‌منییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی عه‌باسی و زاب و ره‌شاد، كه به‌هۆیه‌وه كوژراو و بریندار له هه‌ردوولا هه‌ن.
قودسی عه‌ره‌بی به پشتبه‌ستن به لێدوانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركووك و قه‌زای حه‌ویجه و خورماتوو، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ناحیه‌ی ره‌شاد و عه‌باسی، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شد و حه‌شدی عه‌شائیری و پۆلیسی فیدرالی.
ئه‌فسه‌ره‌كه ئاشكراشی كردووه، به‌غدا داوای هاوكاری له هێزی پێشمه‌رگه كردووه له شانه‌كانی داعش بدات له‌و ناوچانه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵگرتنی سزاكان و چوونه ناو گفتوگۆی جددی وه‌ك مه‌رج داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام، به‌تایبه‌تیش "ناوچه جێناكۆكه‌كان"، له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق و لێكتێگه‌یشتن بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له كه‌ركووك هه‌ره‌س بهێنن هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 له مووسڵ روویدا، له‌و شاره‌ش دووباره ببێته‌وه".
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی لاواز بوونی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌قامگیری ناوچه‌كانی كه‌ركووك.
به‌هۆی رێككه‌وتنی ژێر به ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری حزبێك، له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، شاری كه‌ركووك راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا، به‌هۆیه‌وه بۆشایی ئه‌منی درووستبووه و جموجۆڵه‌كانی داعش له هه‌ندێك ناوچه زیادیكردووه.
ا. م