سه‌ركرده‌یه‌كی داعش جیاده‌بێته‌وه‌و زانیاری ورد له‌سه‌ر رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كات
حونهیتی: داعش به شه‌ریعه‌تی خودا حوكم ناكات و عێراقییه‌كان جومگه‌كانیان كۆنترۆڵكردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عد حونهیتی، سه‌ركرده‌ی پێشووی ره‌وتی سهلفییهت له ئوردن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/5/2018 جیابوونه‌وه‌ی خۆی له رێكخراوی داعش راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "عێراقییه‌كان كۆنترۆڵی بڕیاره‌كانی ناو داعشیان كردووه‌و هۆزی "موقیته" جومگه‌كانی رێكخراوه‌كه داگیركردووه".
حونهیتی له په‌یامێكدا ره‌خنه‌ی توند له داعش ده‌گرێت و ورده‌كاریی زۆری له‌سه‌ر ره‌وشی ناوخۆی داعش ئاشكراكردووه. به‌شێكی په‌یوه‌سته به ئه‌بو محه‌مه‌د فورقان كه ساڵی 2016 كوژراو و به‌شێكیشی په‌یوه‌سته په‌نابردنی داعش بۆ شه‌ریعه‌ت و دادگاكانی ناو رێكخراوه‌كه و ده‌ڵێت: "دادگاكانی داعش كه‌سانی ئه‌منی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و به شه‌ریعه‌تی خودا حوكم ناكه‌ن".
ئه‌و كۆنه داعشه ده‌ڵێت: "عێراقییه‌كان حوكمی داعش ده‌كه‌ن و جومگه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه و زۆرترینیان سه‌ر به هۆزی موقیتهن و كه‌سانی خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی دیكه وه‌ك رووكهشێك بۆ خۆیان به‌كارده‌هێنن".
له په‌یامه‌كه‌ی حونهیتیدا كه مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2014 به‌یعه‌تی به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش دابوو هاتووه "داعش داوا له خه‌ڵكی ده‌كات شه‌ریعه‌تی ئیسلام په‌یڕه‌و بكه‌ن، ناویان له خۆیشیان ناوه ده‌وڵه‌تی شه‌ریعه‌ت، به‌ڵام سته‌م له خه‌ڵكی خۆیشیان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌میر له ئهمیرهكانیشی نه‌مێنن و یه‌ك درهه‌میش له گهنجینهكانیدا نه‌مێنێ هیچ كاتێك به شه‌ریعه‌ت حوكمیان له‌سه‌ر ناده‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئوردن، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی مانگرتنی له خواردن ره‌وشی ته‌ندرووستی خراپ بووه و لای ھێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، حونهیتی ساڵی 2013 له بارودۆخێكی نادیاردا ئوردنی به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و سووریا رۆیشتووه. گوتبووی بۆ ئاشته‌وایی نێوان داعش و به‌ره‌ی نوسره ده‌چێته سووریا، به‌ڵام له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی شكستیهێناوه‌و بۆ چه‌ند مانگێك په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی نوسره‌وه كردووه و پاشان ئه‌وانیشی به‌جێهێشتووه‌و چووه‌ته ناو داعش و به‌یعه‌تی به به‌غدادی داوه".