كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
پلەی گەرمی شارەكان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری بومەلەرزەزانی و كەشناسی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی كوردستان تۆز و خۆڵ دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، ھەروەھا لە ھەندێك كاتدا ئەگەری تۆز و خۆڵێكی كەم ھەیە.
