چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی مێژوویی بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوده‌بنه‌وه
سه‌رۆكی سێ وڵاتی زلهێز له تاران
K24 - هه‌ولێر:
.jpg)
سەربازانی ئەمریکا به‌ر له جێهێشتنی كه‌سوكارییان و بچنە وڵاتی میسر لە ساڵی 1963.
.jpg)
ئۆلیڤ واتمان، کچێکی تەمەن 13 ساڵ بوو لەگەڵ خێزانەکەی گەشتی کرد بۆ باشووری شارەکەی (ئۆتاوا ئەمریکای ئێستا) لەساڵی 1851، لە ڕێگایاندا، هندیە بە ڕەچەڵەک ئەمریکیەکان دەستگیریان دەکەن و ڕاستەوخۆ خێزانی ئۆلیڤ دەکوژن و خۆشی دەکەنە کۆیلە. دوای ساڵانێک ژیان وەک کۆیلە دەفرۆشرێت بە خێڵێکی دیکە. لە ناو خێڵە نوێکەی وەک کەسێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن وەک بەشێک لە نەریتیان دەمووچاوی تاتۆ دەکەن. لە تەمەنی 19 ساڵی، جارێکی دیکە بەشێوەی گۆڕینەوەی بارمتە گەڕایەوە ناو کۆمەڵگاکەی خۆی.
.jpg)
پشكنینی كچانی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن مامۆستایانی وه‌رزشه‌وه، له سه‌روبه‌رندی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م.
.jpg)
درووست‌کردنی پردی سانفرانسیسكۆ كه به (گۆڵدن گەیت بریدج) به‌ناوبانگه لە ئەمریکا، ساڵی 1934.
.jpg)
خێزانێکی ئەمریکی- ئۆکرانی بەبۆنەی مردنی جۆزێف ستالین ئاهه‌نگ ده‌گێڕن ساڵی 1953.
.jpg)
قوتابخانەیەک لە هۆڵەندا، ساڵی 1957.
.jpg)
خۆپیشاندانی ژنانی ئێران رۆژێک دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 دژی سه‌پاندنی باڵاپۆش (حیجاب).
.jpg)
سه‌ربازه دیله‌كانی ئه‌ڵمانیا كه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه گیرابوون، 1945.
.jpg)
ساتی كوشتنی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له پارتی سۆسیالیستی ژاپۆنی، له‌لایه‌ن گه‌نجێكی 17 ساڵی به شمشێری سامورای، ساڵی 1960.
.jpg)
لیندۆن جۆنسن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، له كاتی گوێگرتن له كاسێتێكی ده‌نگی تۆماركراو، كه له‌لایه‌ن زڕکوڕەکەی لە وڵاتی ڤێتنامه‌وه بۆی نێرادراوه، ساڵی 1968، سه‌رده‌می جەنگی ئەمریکا و ڤێتنام.
.jpg)
هاوسه‌رانی دوو زانای بۆشایی ئاسمان، كه بۆ یه‌كه‌مجار گوێیان له ده‌نگی هاوسه‌ره‌كانییان ده‌بێت، كه له كه‌شتی ئاسمانی ئه‌پۆلۆوه په‌یوه‌ندیان به زه‌وییه‌وه كرد، ساڵی 1968.
.jpg)
سەربازانی ئەمریکا لە کاتی بۆردومانکردنی بەرەی پێشەوەی سوپای ئەڵمانیا، ساڵی 1944.
.jpg)
به‌خشینی جووتێك پێڵاو به منداڵێك له یه‌كێك له خانه‌كانی بێسه‌رپه‌رشتان له ئوستریا (نەمسا)، ساڵی 1946.
.jpg)
بارەگای سەرەکی مۆسۆلینی، گەورە دیکتاتۆری ئیتاڵیا، رۆما - 1934.
.jpg)
وینستن چەرچڵ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، فرانكلین رۆزڤێڵت، سەرۆکی ئەمریکا و جۆزیف ستالین، سەرۆکی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، لە کۆنفرانسی تاران، ساڵی 1943.