سه‌رۆك بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م سێ "بنه‌ما گرنگه‌" ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ جۆن ویڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ میانی پێشوازیكردنی جۆن ویڵكس.، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند، ئەوەی بەلای هەرێمی كوردستانەوە گرنگە بنەماكانی شەراكەتی راستەقینە لە پرۆسەی دروستبوونی بڕیار و تەوافوق لە دەستەڵاتی یاسادانان و هاوسه‌نگی لە كەرتی ئابووری و ئەمنی و سەربازی و سیاسیی وڵاته‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا، جه‌ختی له‌ دانانی میكانیزمێكی كاریگەر بۆ گەرەنتیكردنی ئەو سێ بنەما سەرەكییەى سه‌ره‌وه‌ كرده‌وه‌  لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا.

لە دیدارەكەدا جۆن ويڵكس، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق, جەختی لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی كرده‌وە.

داواشی كرد لەپێناو سەقامگیریی ئەمنی و ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر, هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هاوپەیمانان بەردەوام بێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و ئاسۆكانی پێكهێنانی حكوومەت و رۆڵی كاریگەريی هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق لەدوای هەڵبژاردن و دانوستاندنەكانی پێكهێنانی حكوومەت، سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەوەی بەلای هەرێمی كوردستانەوە گرنگە بنەماكانی شەراكەتی ڕاستەقینە لە پڕۆسەی دروستبوونی بڕیار و تەوافوق لە دەستەڵاتی یاسادانان و تەوازون لە كەرتی ئابووری و ئەمنی و سەربازی هەروەها باڵیۆزی بریتانیا لە عێراقیش ئەوەی خستەڕوو كە وڵاتەكەی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی ئەوەیە كە دەستوور و دانوستاندن بنەمای پڕۆسەی سیاسیی بە جۆرێك كە سەقامگیریی ئەمنی و ئابووریشی لێ بكەوێتەوە.

سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ جۆن ویڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری
سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ جۆن ویڵكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری