به خشته.. كۆمیسیۆن ده‌نگی 1021 وێستگه ره‌تده‌كاته‌وه
ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی و ئاواره‌كانیشی تێدایه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق، بڕیاریدا ده‌نگی 1021 بنكه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌تبكاته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌كه، له شاری هه‌ولێر 80 وێستگه ره‌تكراوه‌ته‌وه، له سلێمانی 96 وێستگه و له دهۆكیش 224 وێستگه.
له كه‌ركووكیش 186 وێستگه ره‌تكراوه‌ته‌وه، له به‌غداش 23 وێستگه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی و فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناڕه‌زایی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
په‌رله‌مانی عێراقیش له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه به‌شێك له ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه.
