ڤيديۆ.. كوردستان24 زانيارى ورد له باره‌ى كوژرانى مامۆستا ئاينييه‌كه له هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه
له گه‌ڕه‌كێكى شارى هه‌ولێر به چه‌قۆ له لايه‌ن دوو كه‌سه‌وه كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو، مامۆستايه‌كى ئاينى ته‌مه‌ن (57ساڵ)ى خه‌ڵكى كه‌ركووك، له گه‌ڕه‌كێكى شارى هه‌ولێر به چه‌قۆ له لايه‌ن دوو كه‌سه‌وه كوژرا.
له‌و باره‌يه‌وه، له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان24، ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى به‌م جۆره خسته‌ڕوو: شەوی رابردوو لە گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری ھەولێر ھاووڵاتییەكی تەمەن (57) ساڵ لە لایەن دوو ھاوڕێی خۆیەوە بە چەقۆ كوژراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتیشی: كوژراوەكە بە ره‌چه‌ڵه‌ك توركمانە و خەڵكی كەركووكە، بكوژەكانیش ھاوڕێی خۆی بوون و بەرەگەز عەرەبن و یەكێك لە بكوژەكان كە ناوی لای پۆلیس زاندراوە رایكردووە ولێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.