ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
سزاكانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا گروپه‌كانی سه‌ر به "ئه‌نسار حیزبوڵڵا" و كۆمه‌ڵه‌ی "هانیستا"ی پرۆگرامسازی ئێرانی ده‌كاته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی فراوانكردنی سزكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران، ئه‌مڕۆ ناوی 6 كه‌س و 3 قه‌واره‌ی دیكه‌ی ئێرانیان خسته لیستی سزادراوانه‌وه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه، سزا نوێیه‌كانیان گروپه‌كانی سه‌ر به "ئه‌نسار حیزبوڵڵا" و كۆمه‌ڵه‌ی "هانیستا"ی پرۆگرامسازی ئێرانی ده‌كاته ئامانج.
H.B