واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه راگه‌يه‌ندرا
وه‌زيرى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياند، هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زيرى دارايى، رێباز حه‌ملان له ميانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى حكومه‌ت هات، كه ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
رێباز حه‌ملان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "راپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستانه‌وه خستە ڕوو و هه‌روه‌ها پابه‌ندیى وه‌زاره‌تى به پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه دووپاتكرده‌وه و ئاشكراىكرد هه‌فته‌ى داهاتوو دەست به دابەشکردنی ده‌كرێت".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان تاوتوێ كرا و حكومه‌ت "دووپاتيكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دیاریكردنى هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکانیش".
