به‌ڤیدیۆ.. له‌ماوه‌ی 8 رۆژدا ئه‌م كلیپه زیاتر له 100 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه
ڤیدیۆ كلیپه‌كه به‌رهه‌می تیپی میوزیك و گۆرانی "BTS"ى كۆریه كه تائێستا ئاستی فرۆشی ئه‌لبوومه‌كانی ئه‌و تیپه گه‌یشتۆته زیاتر له ملیۆن دانه
K24- هه‌ولێر:
ڤیدیۆی كلیپێكی كۆری له یوتیوب ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات و له‌ماوه‌ی ته‌نیا 8 رۆژدا زیاتر له 100 ملیۆن بینه‌ر تێده‌په‌ڕێنێت.
تیپی میوزیك و گۆرانی "BTS"ى كۆری، كه تائێستا ئاستی فرۆشی ئه‌لبوومه‌كانی گه‌یشتۆته زیاتر له ملیۆن دانه، كلیپێكی نوێیان به‌ناوی "Fake Love" تۆماركردووه.
ژماره‌ی بینه‌رانی كلیپه‌كه‌ی پێشتری هه‌مان تیپه‌ش به‌ناونیشانی "DNA" 100ملیۆنی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 24 رۆژدا، نه‌ك ته‌نیا 8 رۆژ.
H.B