له هه‌ولێر سه‌دان ماتۆڕسكيل دهتاوێندرێنهوه
ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان ماتۆڕسكيلدا گيراوه
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ستى به‌سه‌ر سه‌دان ماتۆڕسكيلدا گرتووه و راشيده‌گه‌يه‌نێت، هه‌ر ماتۆڕسكيلێك ژماره‌ى نه‌بێت و شوفێره‌كه‌ى مۆڵه‌تى نه‌بێت، ناگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى و دهتاوێندرێتهوه.
وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى هاتوچۆى شارى هه‌ولێر، (فازڵ حاجى) له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه له رۆژانى رابردوودا ده‌ستيان به‌سه‌ر سه‌دان ماتۆڕسكيلدا گرتووه.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: "له رۆژی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه تاكو ئێستا زیاتر له (500) ماتۆڕسكیل ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامیش ده‌بێت تاكو ئه‌و دیارده‌یه بنبڕده‌كرێت".
وته‌بێژى پۆليسى هاتوچۆ ده‌شڵێت: "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه خۆیان به دوور بگرن له كڕین و به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیلی نایاسایی و مه‌نه‌فیست و بی تابڵۆ و هه‌روه‌ها خۆیان به‌دووربگرن له‌لێخوڕینی ماتۆڕسكیل به‌بێ بوونی مۆڵه‌تی شوفێری چونكه ئه‌و ماتۆڕسكیلانه‌ی كه به‌م هۆكارانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت نادرێنه‌وه به‌خاوه‌نه‌كانیان و له‌دوای ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان تێكده‌شكێنرێن و ده‌درێن به‌كۆمپانیای تواندنه‌وه‌ی ئاسن بۆ تواندنه‌وه‌یان".





