ئەسەد هەڕەشە لە کورد دەکات
سه‌رۆكی سووریا: ئه‌مریكا پاڵپشتی هه‌سه‌ده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای تورکیا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، هەڕەشە لە کوردەکانی ڕۆژئاوای كوردستان دەکات و داوایان لێ دەکات ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان چۆڵ بکەن ئەگەرنا هێرشدەکاتە سەریان.
ئەسەد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی (ئاڕ تی) رووسی دەربارەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە یەپەگە سەرۆکایەتیان دەکات گوتی:"ئێمە پێمان باشە بە گفتوگۆ ناوچەکان چۆڵ بکەن، ئەگەرنا، ئێمە ئەو ناوچانە بە هێز دەگەڕێنینەوە".
ئه‌سه‌د گووتی: "ئه‌مریكا سه‌ره‌تا كارتی به‌ره‌ی نووسره‌ی له ده‌ست بوو و به هێزێكی میانڕه‌وی داده‌نا، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و هێزه لقێكی رێكخراوی قاعیده‌یه و ناچار په‌نای برده‌به‌ر كورده‌كان، هه‌سه‌ده‌ش به‌شێكی زۆریان وڵاتی خۆیان خۆشده‌وێت و ده‌كرێت به گفتوگۆ بگه‌ینه چاره‌سه‌ر، ئه‌گه‌رنا رێگای دووه‌م له به‌رده‌مماندا به‌كارهێنانی هێزه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان و ده‌بێت ئه‌مریكییه‌كانیش له سووریا بچنه ده‌ره‌وه.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی سووریا لە کاتێکدایە پێشتر تورکیا بڵاویکردەووە کە لەگەڵ ئەمریکا ڕێکەوتن تاکو هێزەکانی یەپەگە لە شاری مەنبجی سووریا دووربخەنەوە.
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەی ئەسەد هۆشداری ئەوەشیدا کە هەردوو وڵاتی رووسیا و ئەمریکا لە لێواری جەنگدان لە سووریا، ئەوەشی تاکو ئێستا ڕێگری لە روونەدانی ئەو جەنگە کردوە:" ژیری رووسیا بووە نەک ئەمریکا".
ئەسەد و پوتین کار دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکەن لە سووریا و کوردەکانیش بە هێزێکی نزیک لە واشنتن دەبینن.