به ڤيديۆ.. له هه‌ولێر دوو كه‌س به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگيركران و سه‌د مسقاڵ زێڕيان دزيوه
پێشينه‌يان هه‌بووه و پێشتريش تاوانيان ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌ياندنى پۆليسى شارى هه‌ولێر، رايگه‌ياند، دوو كه‌سيان ده‌ستگيركردووه، كه تۆمه‌تبارن به دزينى زياتر له سه‌د مسقاڵ زێڕ.
پۆليس روونيكرده‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ده‌ستگيركراوون، پێشينه‌يان هه‌بووه و پێشتريش تاوانيان ئه‌نجامداوه و ده‌ستگيركراوون و دواتر ئازاد بوونه و ده‌ستيان كردووه‌ته‌وه به دزى كردن.
له‌و باره‌يه‌وه رائيد شوان به‌رپرسى به‌شى نه‌هێشتنى تاوان رايگه‌ياند، تۆمه‌تباره‌كان به هۆى كامێراى چاودێرييه‌وه ئاشكرا بوونه و ده‌ستگيركراوون.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه بڕێك مادده‌ى هۆشبه‌ريان پێ بووه.
سه‌باره‌ت به بڕ و جۆرى مادده هۆشبه‌ره‌كه ئه‌و به‌رپرسه‌ى پۆليس هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياند و زياتر جه‌ختى له‌سه‌ر تۆمه‌تى دزيكردنه‌كه‌يان كرده‌وه.