به ڤيديۆ.. پوتن ديارييه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌رى بۆ كيم جونگ ئون ناردووه
كه تايبه‌ته به پاراستنى كه‌لوپه‌لى زۆر نهێنى
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ كۆرياى باكوور ديارييه‌كى تايبه‌تى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌شى به سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كرد، كه تايبه‌ته به پاراستنى كه‌لوپه‌لى زۆر نهێنى.
لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ گه‌يشته كۆرياى باكوور و سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته پێشوازى لێ‌كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا، لاڤرۆڤ، قوتوويهكى كلتوورى نه‌خشێنراو و رازاوهى رووسى پێشكه‌شى كيم جونگ ئون كرد.
قوتووه‌كه تايبه‌ته به پاراستن و هه‌ڵگرتنى كه‌لوپه‌لى نهێنى و زۆر تايبه‌ت.
لاڤرۆڤ قوتووهكهى پيشانى كيم جونگ ئون دا و گوتى: هيوادارم ئه‌م ديارييه سه‌رنجى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور رابكێشێت.