بۆ چوونه‌وه به‌غدا داوای یه‌كڕیزیی هێزه كوردستانییه‌كان ده‌كرێت
به‌شداربووانی پانێڵێكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و راپرسی كوردستان 24 گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌شداریی كارای كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
له پانێڵێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و راپرسی كوردستان 24ـه‌وه به ناوی "هه‌رێمی كوردستان چۆن به‌شدارییه‌كی كارا له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكاته‌وه؟" رێكخراوه و، له‌و پانێڵه‌دا میوانداری سێ به‌رپرسی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كراوه، خه‌سره‌و گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و راپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، "دەبێت وەك شەریكێكی بنەڕەتی لە بەغدا مامەڵە لەگەڵ كورد بكرێت و ھەر لایەنێكیش بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكات زیان به كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه نابێت چیدیكە گەلی كوردستان ببێتە قوربانی".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گۆران دووپاتیكرده‌وه، "پێویستە پێش چوون بۆ بەغدا ناوماڵی كورد رێكبخەینەوە و كاتێك بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان دیاربكەین و دوای چوونیشمان بۆ به‌غدا، پێویستە شەڕی جێبەجێكردنی دەستوور بكەین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لە 2014 ـەوە شەراكەت لە بەغدا تێكدرا و ھەوڵدرا بەبێ كورد حكوومەتی عێراق پێكبھێندرێت، بۆیه ناكرێت ئه‌مجاره حكوومەتی زۆرینەی سیاسی قبووڵ بكرێت، چونكه حكوومەتی زۆرینەی سیاسی دەبێتە حكومەتێكی شیعی"، هه‌وره‌ها گوتی، "دوای 2014 لایەنەكانی عێراق بۆشایی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیان قۆستەوە، بۆیه پێویسته له‌به‌غدا خاوه‌نی یه‌ك گوتار بین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش كه میوانی ئه‌و پانێڵه بوو، دووپاتیكرده‌وه، "ناكۆكی ناوخۆ پێگەی كوردستانی لە بەغدا بێ ھێز كردووە, له‌كاتێكدا ساڵانی رابردوو ھەرێمی كوردستان دەوڵەتێك بوو لەناو عێراقدا و لە كوردستان نەخشەی سیاسی عێراق دادەڕێژرا".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئارێز عه‌بدوڵڵا جه‌ختی كرده‌وه، "دەبێت پێش ئەوەی بچینە بەغدا یەكدەنگی درووست بكەین و كار بۆ بەرژەوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان بكەین, له‌به‌رئه‌وه‌ی ھەرێمی كوردستان ته‌نیا بە یەكگرتوویی دەتوانێت رووبەڕووی ئاراستە سیاسییەكانی عێراق بێتەوە, چونكه لە بەغدا ئاراستەیەكی سیاسی ھەیە دەیەوێت دەسكەوتی كوردستان لەبارببات و دەیانەوێت ناسنامەی عێراق ته‌نیا بكەنەوە عەرەبی".
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقیش ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده گوتی: "پێكھێنانی حكومەتی زۆرینەی سیاسی عێراق زه‌نگێكی مەترسیدارە و ئاماژه‌یه بۆ فه‌رامۆشكردنی پێكهاته‌كانی دیكه".
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش كه به‌شداربوویه‌كی دیكه‌ی پانێڵه‌كه‌ی سه‌نته‌ری تویژینه‌وه و راپرسی كوردستان 24 بوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "جیاوازی كورد لەگەڵ پێكھاتەكانی دیكە لە عێراق بوونی كێشەی خاكە و بە درێژای مێژوو لە عێراق زوڵم لە ھەرێمی كوردستان كراوە", هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ماددەی 140 بووەتە بابەتێكی سیاسی بەدەست لایەنەكانەوە و پێچەوانەی دەستووری ھێز دژی كوردستان بەكارھێندرا".
سه‌باره‌ت به سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی عێراقیش حه‌یده‌ر دووپاتیكرده‌وه، "پێویستە پێداچوونەوە بە شێوازی بەڕێوەبردنی حكومەتی عێراق بكرێت, چونكه تائێستا له‌عێراق وه‌ك شه‌ریكێكی راسته‌قینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ناكرێت".
سه‌باره‌ت به ره‌وایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش، كه له 25ی ئه‌یلوولی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: "ئەنجامدانی ریفراندۆم كوفر نییە و ھیچ ماددەیەكی دەستوور دژی ئەنجامدانی ریفراندۆم نییە", هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "پێویستە لایەنەكانی كوردستان بە یەكھەڵوێستی بچنە بەغدا".
H.B