هه‌ولێر.. ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 600 كيلۆ گۆشتی ماوه به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت
له سه‌ره‌تای ره‌مه‌زانه‌وه رۆژانه 100 كیلۆی لێ فرۆشتووه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت و ئاسایشی ئابووری هه‌ولێر, ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 600 كیلۆ گۆشتی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرت, كه رۆژانه ئه‌و 100 كیلۆی لێ فرۆشراوه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان 24ى رایگه‌یاند، توانیويانه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بڕه گۆشته سووره دا بگرن كه له ده‌ره‌وه هاورده كراوه، دوو كه‌سیش به تۆمه‌تی فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به‌و گۆشته به‌سه‌رچووه ده‌ستگیربكه‌ن.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید روونیشی كرده‌وه، گۆشته به‌سه‌ر چووه‌كان پێكهاتوون له گۆشتی هیندی قه‌ده‌خه‌كراو، گۆشتی به‌ستوو و ماوه به‌سه‌رچوو، له‌گه‌ڵ گۆشتی ئاژه‌ڵی نه‌خۆش.
روونیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كاره دوو كه‌س ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه، دوو شوێنیش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه داده‌خرێن.
ا. م