پارتی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات
پارتی بۆ یه‌كێتی: ئومێدەوارین ئه‌و یاده ببێته هەوێنی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێو یه‌كێتی
K24 - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی 43 ساڵه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه ده‌كات.
به گوێره‌ی په‌یامه‌كه‌ی پارتی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، وێڕای پیرۆزبایی خوازیاره ئەو یادە ببێته هەوێنی یەكگرتوويی و زه‌مینه‌سازی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێو یه‌كێتی به تایبه‌ت و نێو ماڵی كوردستانی به‌گشتی.
له‌و په‌یامه‌دا جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، هەرێمی كوردستان بە هەلومەج و قۆناغێكی دیكەدا رەتدەبێت, بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پێكهێنانی كابینەی حكومه‌تێكی نوێ له عێڕاق.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "جه‌خت دەكەینەوە سەر هاوخەباتی و یەكڕیزیمان شانبەشانی هێزولایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لەو ئەزموونە و سووربوون لەسەر بەدیهێنانی تەواوی مافە رەواكانی گه‌له‌كه‌مان".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا هاتووه: "ئومێدەوارین ئەو یادە هەوێنی یەكگرتووی و زه‌مینه سازی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێو یه‌كێتی به تایبه‌تی و نێو ماڵی كوردستانی به‌گشتی بێت له پێناو بنیادنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی پته‌وی نێوانمان و هاوگوتاریی سیاسی و هاوپەیمانیی و برایەتی وتەبایی و ئاشتەوایی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكان و زاڵبوون بەسەر كۆسپ وتەگەرە و ناكۆكیە لاوەكیەكان و به‌ده‌ستهێنانی باشترین ده‌ستكه‌وت بۆ كورد و كوردستانیان".