حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێتی به "دز" وه‌سف ده‌كات
هاوپه‌یمانی دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری: كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی راسته‌قینه‌مان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له به‌غدا كردووه كه خۆیان له 180 لاپه‌ڕه‌دا ده‌بیننه‌وه
K24- هه‌ولێر:
رێبوار كه‌ریم، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری دووپاتیكرده‌وه، به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته كه یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان ته‌نیا له سنووری پارێزگای سلێمانی 145 هه‌زار ده‌نگی ئێمه‌ی دزیوه و به‌و ده‌نگانه 6 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی "غه‌د پرێس" كه‌ریم جه‌ختی كرده‌وه، "قه‌باره‌ی ساخته‌كاریه‌كان له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئه‌م مانگه زۆر گه‌وره و مه‌ترسیدار بوو، به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان".
كه‌ریم ئاشكرایكرد، "ئه‌مڕۆ ئه‌وان كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی راسته‌قینه‌یان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له به‌غدا كردووه، كه خۆیان له 180 لاپه‌ڕه‌دا ده‌بیننه‌وه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "له‌ڕێگه‌ی ئه‌و میۆمۆریهی كه وه‌ك هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسی كۆپیه‌كی راده‌ستی ئه‌وانیش كراوه و داتای پرۆسه‌ی ههڵباژدرنی له‌سه‌ر تۆماركراوه، ئاشكرا بووه كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ته‌نیا له سنووری پارێزگای سلێمانی، زیاتر له 145 هه‌زار ده‌نگی هاوپه‌یمانێتی و دادپه‌روه‌ری دزیوه و ئه‌و دهگانه بۆ 6 كاندیدی یه‌كێتی رۆیشتووه".
ئه‌و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هۆشداریشیدا، "ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن ئه‌و به‌ڵگانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێت و رێككاری پێویست نه‌گرێته به‌ر، ئه‌وا كێشه‌ی گه‌وره رووده‌دات كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت پێشبینی ده‌ره‌نجامه‌كانی بكات"، گوتیشی، "ئه‌و لایه‌نه كوردستانیانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناڕازین، چاوه‌ڕێی رێككار و هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌درانه‌وه ئه‌وا مه‌كته‌به سیاسییه‌كانی ئه‌و حزبانه‌ش بڕیاری سیاسی خۆیان ده‌بێت".
ئه‌مرۆ هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه له‌به‌غدا، تانه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
H.B