وته‌بێژی پارتی: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بڕیارێكی سیاسییه‌

مه‌حموود محه‌مه‌د: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان نابێت

K24- هه‌ولێر:

مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند, بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌، بڕیارێكی سیاسییه.

وته‌بێژی پارتی دووپاتیشیكرده‌وه‌،‌ ئه‌و بڕیاره‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی پارتی ديموكراتى كوردستان نابێت.

مه‌حمود محه‌مه‌د ئاشكراشی كرد, پارتی ده‌یه‌وێت كه‌سێك ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت.

H.B