"پارتى گۆڕانكارى گه‌وره ده‌كات"
كوردستان24 زانيارى ورد له باره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى پارتى بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیەکی باڵا لە ناو پارتی ديموكراتى كوردستان بە (کوردستان24)ى راگەیاند، "لە ماوەی داهاتوودا پارتی گۆڕانکاری گەورە لە لق و مەکتەبەکانی دەکات".
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست (کوردستان24) کەوتووە، بەسام عەلی دەبێتە بەرپرسی لقی دوازدەی پارتی لە هەڵەبجە و هەروەها ژمارەیەک کادری گەنج بەرپرسیارەتی چەند لقێک وەردەگرن.
پارتی دوای بەدەستهێنانی (25) كورسى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، لە ئێستاوە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەستپێکردووە و سەرەتاش بە گۆڕانکارییەکان دەست پێدەکات.
بڕياره له كۆتايى مانگى ئه‌يلوولى داهاتوو، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.