له‌ له‌نده‌ن به‌ هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ كه‌سێك به‌ چه‌قۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر شوفێرێك

پاسکیلسوارێک بە چەقۆیەکی راوکردن هێرشدەکاتە سەر شۆفێرێک

K24 – هه‌ولێر:

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا و لە شەقامێکی جەنجاڵی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، پاسکیلسوارێک بە چەقۆیەکی راوکردن هێرشدەکاتە سەر شۆفێرێک، دوای ئەوەی پێکدادان لە نێوانیاندا روودەدات.

ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤۆڵگسواگنی شین بێ ئاگا لە پاسیکل سوارێک دێتە سەر شەقامە گشتیيەکە و زۆر نزیکە پاسکیلسوارەکە بخات، بەڵام کاردانەوەی پاسکیلسوارەکە زۆر تووند دەبێت.

دوای ئەوەی بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەری، شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکەی جێدەهێڵێت لە ترسى هێرشبەرەکە رادەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی میرۆر، پۆلیسی شاری لەندەن لە ئێستادا بەهۆی قەدەغەی بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەقۆیە، بە دوای پاسکیلسوارەکە دەگەڕێن.