فراكسيۆنى پارتى: به بڕيارى په‌رله‌مان ده‌بێت پێشمه‌رگه له ريزبه‌ندى يه‌كه‌مى وه‌رگرتنى مووچه بێت
به‌هه‌ر جۆرێک بێت، به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌ش بکرێ
K24 – هه‌ولێر:
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان ره‌خنه له ريزبه‌ندى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێت و روونى ده‌كاته‌وه، "ئه‌و خشته‌يه‌ى وه‌زاره‌ت رايگه‌ياندووه، پێشێلكردنى بڕيارى ژماره (19)ى په‌رله‌مانى كوردستانه".
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (كوردستان24) كه‌وتووه، هاتووه: "له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌ت له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک بێت، به‌ر له جه‌ژن مووچه‌ی پێشمه‌رگه و خانه‌نشینان و هێزه‌کانی ناوخۆ دابه‌ش بکرێ".
پێشتر وه‌زاره‌تى دارايى و حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنيان دابوو، هه‌موو (30) رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام له ئێستادا هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و وه‌رگرتنى بڕى 317 مليار دينار له به‌غدا، له دابه‌شكردنى مووچه‌دا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و خانه‌نشينى دواخراوه بۆ دواى جه‌ژن.
له‌و باره‌يه‌وه، فراكسيۆنى پارتى نووسيويه‌تى: "هه‌رچه‌ند له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی حکومه‌ت دڵنیاکراوینه‌ته‌وه که، به‌پێی سیسته‌می تازه 30 رۆژ جارێک مووچه دابه‌ش ده‌کرێ، به‌ڵام دیسان پێشمه‌رگه کوردستان پارێزه‌کان و هێزه ئاسایش پارێزه‌کان وخانه‌نشینانی به‌ڕێز دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که، هه‌وڵ وتواناو فشاره‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسيۆنى پارتى ئاشكراى ده‌كات، كه وه‌زاره‌ت له دانانى ريزبه‌ندى خشته‌دا بڕيارێكى په‌رله‌مانى كوردستانى پێشێلكردووه و جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و حاڵه‌ته فشاره‌كانيان به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر حكومه‌ت.
له‌و باره‌يه‌وه هاتووه: "ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه به‌پێی بڕیاری ژماره 19ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێ، پێشمه‌رگه له‌ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می دابه‌شکردنی مووچه بێت نه‌ک له کۆتایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵ و فشار‌و به‌دواداچوونه‌کانی فراکسیۆنی پارتی به‌رده‌وامن و به‌رده‌وام ده‌بن".