قه‌یس خزعه‌لی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
دژی بڕیارێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هاته ده‌نگ.. باجی ئه‌و كاره ده‌ده‌ن

K24 - هه‌ولێر:
قه‌یس خزعه‌لی، سه‌رۆكی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له دژی پرۆژه بڕیارێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه ناوی میلیشیاكانی خستووه‌ته لیستی تیرۆر، هاته ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاره ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆیه له كاروباری ناوخۆی عێراق.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و میلشیایه، بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، "ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بیانی دیاره له كاروباری ناوخۆی عێراق" و داوای هه‌ڵوێستیش له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، هه‌ڵوێستی روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییانه و خوازیاره وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بگرێته‌به‌ر، به‌و پێیه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێس، "هاوشانی ئه‌و زنجیره بڕیاره گه‌مژانه‌یه‌یه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ناوبانگی پێ ده‌ركردووه".
ئه‌و گرووپه میلیشیا چه‌كدارییه، هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "واشنتن باجی ئه‌و سیاسه‌ته پێچاوپێچانه‌ی ده‌دات و یه‌كه‌م ئه‌نجامیشی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌ركردنی ئه‌و "بڕیاره بێهیوایه‌ی كۆنگرێس" له كاتیكدایه كه "بزووتنه‌وه‌كه‌یان" 15 نوێنه‌ری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، بۆ خوولی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌رچووه.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، له پرۆژه بڕیارێكدا، هه‌ردوو گرووپی میلشیایی نوجه‌با و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قی خستووه‌ته لیستی تیرۆر.
ا. م