له پێناو یه‌ك ژه‌مه خواردن له‌گه‌ڵ ملياردێرێك 3 ملیۆن دۆلاری دا
ئه‌و ملیاردێره زۆربه‌ی جاره به پاس و گواستنه‌وه‌ی گشتی هاتووچۆ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى به ملیاردێر وارن به‌فێت سه‌رسامه، بڕی 3.3 ملیۆن دۆلاری دا، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك ژه‌مه خواردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه بخوات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیادكردنه ئاشكرایه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و وێبسایتی ئی به‌ی بووه، مه‌به‌ستیش لێی پێدانی پاره‌كه‌یه به دامه‌زراوه‌ی "گلاید"ی خێرخوازی.
زیادكردنه‌كه پێنج رۆژ به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ئه‌و وێبسایته، تێیدا كه‌سی براوه، زۆرترین پاره ده‌دات و ژه‌مه نانێك له‌گه‌ڵ وارن به‌فێت، ملیاردێر و خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی بێركشایه‌ر و هاسهوێی، ده‌خوات.
ئه‌و بڕه پاره زۆره بۆ زیادكردنێكی ئاشكرای له‌و جۆره، به كه‌می رووده‌ده‌ن، ته‌نها له ساڵی 2012 و 2016 روویداوه، كه گه‌یشتووه‌ته 3.45 ملیۆن دۆلار، پاره‌كه‌ش بۆ دامه‌زراوه‌ی گلایدی خێرخوازییه، كه بۆ بودجه‌ی گشتی دامه‌زراوه‌كه داده‌نرێت، ئه‌ویش بۆ كاری خێرخوازی و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و ژه‌مه خواردن بۆ زیاتر له 750 هه‌زار كه‌س دابین ده‌كات.
وارن به‌فێت، كه به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین بازرگانه‌كانی جیهان داده‌نرێت و ته‌واوی سامانه‌كه‌ی به خۆی كۆی كردووه‌ته‌وه، تا ئیستا 29.6 ملیۆن دۆلاری له زیادكردنی ئاشكرای له‌و شێوه‌یه، بۆ دامه‌زراوه‌ی گلایدی خێرخوازی كۆكردووه‌ته‌وه.
به‌فێت ته‌مه‌نی 87 ساڵه خاوه‌نی زیاتر له 90 ملیار دۆلاره، به‌و پێیه‌ش سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه.
بازرگانییه‌كه‌ی به‌فێت، كۆمپانیای خانووبه‌ره، یان ته‌كنه‌لۆژیا، یاخود كۆمپیوته‌ر و بواره‌كانی دیكه نییه، به‌ڵكو كڕینه‌وه‌ی پشكی هه‌ندێك كۆمپانیایه، كه پێی وایه به‌هاكه‌ی زۆر له‌وه زیاتره كه هه‌یه و خاوه‌نه‌كانی هه‌ستییان پێی نه‌كردووه.
به‌فێت داوای كردووه له دوای مردنی، 99%ی سامانه‌كه‌ی له كاری خێرخوازیدا خه‌رج بكرێت، به‌وه‌ش به‌ناوبانگه كه تا ئێستاش هه‌ر به ساده‌یی ماوه‌ته‌وه و به ئامرازه گشتییه‌كانی گواستنه‌وه هاتووچۆ ده‌كات.
ا. م