ئەفسەرێكی ھەواڵگری عێراق لە كەركووك برینداركرا
ناسنامەی ئەفسەرەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو لە شاری كەركووك ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە ئەفسەرێكی دەزگای ھەواڵگری عێراق كرد و برینداریان كرد.
بە گوێرەی زانیارییەكانی شوان جەباری پەیامنێری كوردستان24: "شەوی رابردوو لە گەڕەكی یەكی حوزەیرانی شاری كەركووك، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقە لە ئەفسەرێكی دەزگای ھەواڵگری عێراق دەكەن و بە سەختی برینداری دەكەن".
ھەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "ئەو ئەفسەرەی ھەواڵگری عێراق ناوی ئەحمەد نیھاد محەمەدە و دوای برینداربوونی بۆ چارەسەر دەگەیەندرێتە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كەركووك".
لە دوای 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 رۆژ دوای رۆژ دۆخی ئەمنی كەركووك نا سەقامگیری زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و كوشتن و دیاردەی دزیكردن و تەقەكردن لەنێو شارەكە زیادیكردووە.
ھ.م