ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەیەكی سۆران لە ھەولێر تووشی رووداوی ھاتووچۆ دەبێت
پێش چارەسەركردنی نەخۆشەكان كارمەندانی نەخۆشخانە بوونە قوربانی
K24 - ھەولێر
ئەمبوڵانسێكی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، لەكاتی گواستنەوەی نەخۆش لە قەزای سۆرانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای ھەولێر لە ناوشاری ھەولێر تووشی رووداوی ھاتووچۆ دەبێت و شوفێر و كارمەندێكی نەخۆشخانەكە برینداردەبن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران: "دوای ئەوەی بە فەرمانی پزیشك بڕیاردرا چەند نەخۆشێك بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەكەمان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای ھەولێر، ئەمبوڵانسی نەخۆشخانەكەمان تووشی رووداوی ھاتووچۆ بوو، بەوھۆیەوە ھەر یەك سەنگەر حاجی ناسر، شوفێری نەخۆشخانە و فارس خالید، یاریدەدەری پزیشك بە سەختی برینداربوون".
ئەمە لەكاتێكدایە بەھۆی نەبوونی نەخۆشخانەیەكی گەورەی فریاكەوتن لە دەڤەری سۆران، زۆرجار ئەو نەخۆشانەی ناتواندرێ لە سۆران چارەسەر بكرێن رەوانەی نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنی ھەولێر دەكرێن.
ھ.م