تره‌مپ داوای له كارلادانی رۆژنامه‌وانێك ده‌كات كه پێشتر سه‌ردانی كوردستانی كردبوو
به‌هۆی ئیڤانكاوه لێی تووڕه بووه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوای له‌كار لابردنی سامانسا بی، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی كۆمێدی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌كه‌ی توانجی له ئیڤانكای كچی تره‌مپ گرتووه.
وه‌ك میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، ئه‌و رۆژنامه‌وانه، "وشه‌یه‌كی نه‌شیاوی" به ئیڤانكا گوتووه له به‌رنامه‌ی "فوول فرۆنتال"، كه له‌و ئه‌لقه‌ی به‌رنامه‌كه‌یدا كه له كه‌ناڵی TBSى ئه‌مه‌ریكی په‌خش ده‌كرێت، باسی پرسی په‌نابه‌رانی كردبوو له‌و وڵاته.
دوای توانجه‌كانی ئه‌و كچه رۆژنامه‌وانه، كه له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعشدا سه‌ردانی كوردستان كردبوو، تره‌مپ له تویتێكداوای له كارگێڕی كه‌ناڵه‌كه كردبوو "ئه‌و رۆژنامه‌وانه بێ به‌هره‌یه" له كاره‌كه‌ی دوور بخه‌نه‌وه.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا گوتی: "بۆچی (سامانسا بی) بێ به‌هره له كاره‌كه‌ی لاناده‌ن به‌هۆی ئه‌و زمانی ناشیرینه‌ی له به‌رنامه بێ بینه‌ره‌كه‌ی به‌كاریده‌هێنێت؟ ئه‌وه دووفاقییه‌كی ته‌واوه له پێوه‌ره‌كان، به‌ڵام كێشه نییه، ئێمه ده‌به‌ینه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش به‌رده‌وام ده‌بین".

دواتریش سامانسا له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ی داوای لێبوردنی له ئیڤانكا كرد و گوتی: "له به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی به‌رامبه‌ر ئیڤانكا به‌كارمهێنا، داوای لێبوردن ده‌كه‌م و نه‌ده‌بوو ئه‌و وشانه بڵێم، سنووری خۆم به‌زاند و زۆریش په‌شیمانم".
لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا ته‌له‌ڤزیۆنی EBC سه‌ر به تۆڕی دیزنی، بڕیاری راگرتنی زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنی كۆمێدی "رۆزان"ی ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی زنجیره‌كه "رۆزان بار" له تویتێكدا گه‌وره راوێژكارێكی ئیداره‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای به "مه‌یموون" وه‌سف كردبوو.
سامانسا بی، پێشتر وه‌كو رۆژنامه‌وانێكی بیانی، له سهروبهرندی شه‌ڕی داعش، سه‌ردانی كوردستانی كرد و چه‌ند راپۆرتێكیشی له باره‌ی ژنانی پێشمه‌رگه له كوردستان ئاماده كرد.
دۆناڵد تره‌مپ، به‌وه ناسراوه كه نێوانی له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له رۆژنامه‌وانان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خۆش نییه، پێشتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئینی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌واڵه‌كانتان هه‌ڵبه‌ستراون.
ا. م