حەوت رێگا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن ده‌تپارێزێ

ده‌بێت وریابن

K24 - هه‌ولێر:

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە لایەن هەندێک لە پزیشکانەوە بە " مردنی بێ دەنگ" ناسراوە، ئەمەش لەبەرئەوەی بۆ هەندێک نەخۆش بەرزبوونەوەی فشاری خوێن هیچ نیشانەیەکی دەرخەری نیە کە بتوانێت هەستی پێبکات.

هەندێک جار بەڕۆژبوون دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و ڕۆژووگرەکە دووچاری گێژی و سەر ئێشە دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ( هێڵس 24)، حەوت رێگا هەیە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بکەیت لە مانگی رەمەزاندا:

خوارنەوەی ئاو:

بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە لە شەواندا ئەمەش بۆ دوورکەوتنەوە لە ووشکبوونەوەی لەش. گرنگە ئەو خواردنه‌وانه‌ی دەیخۆیتەوە شیرین نەبن.

خواردنی میوە و سەوزەوات:

خواردنی میوە و سەوزەواتی نوێ و فرێش دەتوانێت کۆنترۆڵی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بکات ئەمەش بەهۆی بوونی رێژەیەکی باش لە پۆتاسیۆم لەو خواردنانە.

ماسی زیندوو:

ماسی زیندوو دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و فشاری خوێن لە مرۆڤدا رێکدەخات. هەردوو جۆری ماسی ساردینی ( ماسی سیلڤەری بچووکی رۆندار) و ماسی سەلەموون بە پلەی یەک دەبێت لە هەفتەیەکدا دووجار بخورێن.

گۆشت و خواردنە پەلەوەرییەکان:

گۆشتی سوور و پەلەوەریەکان بەهۆی دەوڵەمەندیان بە ئۆمێگا 3، رێگری لە نەخۆشییەکانی ماسوولکە و دەمارەکانی دڵ دەکەن ئەمەش سوودی هەیە بۆ نەخۆشنەکەوتنی دڵ ئەگەر بە رێژەی پێویست بخوورێن.

خواردنە کەم چەورییەکان:

شیر و بەرهەمە شیرییەکان رێژەیەکی زۆر باشیان لە کالسیۆم تێدایە، ئەو ماددەیەش رۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت بۆ رێکخستنی فشاری خوێن بەڵام بەو مەرجەی بەرهەمە شیرییەکان ڕێژەیەکی کەمیان لەو چەوری تێدابێت.

وەرزش:

 وەرزشکردن و ڕۆشتن بە پێ سوودی زۆریان بۆ ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵ هەیە. ئەوانەی کە بەڕۆژوو دەبن دەتوانن سوودیش لە نوێژی تەراویح ببین.

سەردانی پزیشک:

پێویستە ئەو کەسانەی بە دەست بەرزی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن، راوێژ بە پزیشکەکانیان بکەن تاکو رێنمایان بداتێ لە وەی کە دەتوانن بە رۆژووبن یاخود نا.