حەوت رێگا له بهرزبوونهوهی فشاری خوێن دهتپارێزێ
دهبێت وریابن
K24 - ههولێر:
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە لایەن هەندێک لە پزیشکانەوە بە " مردنی بێ دەنگ" ناسراوە، ئەمەش لەبەرئەوەی بۆ هەندێک نەخۆش بەرزبوونەوەی فشاری خوێن هیچ نیشانەیەکی دەرخەری نیە کە بتوانێت هەستی پێبکات.
هەندێک جار بەڕۆژبوون دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و ڕۆژووگرەکە دووچاری گێژی و سەر ئێشە دەکات.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ( هێڵس 24)، حەوت رێگا هەیە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بکەیت لە مانگی رەمەزاندا:
خوارنەوەی ئاو:
بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە لە شەواندا ئەمەش بۆ دوورکەوتنەوە لە ووشکبوونەوەی لەش. گرنگە ئەو خواردنهوانهی دەیخۆیتەوە شیرین نەبن.
خواردنی میوە و سەوزەوات:
خواردنی میوە و سەوزەواتی نوێ و فرێش دەتوانێت کۆنترۆڵی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بکات ئەمەش بەهۆی بوونی رێژەیەکی باش لە پۆتاسیۆم لەو خواردنانە.
ماسی زیندوو:
ماسی زیندوو دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و فشاری خوێن لە مرۆڤدا رێکدەخات. هەردوو جۆری ماسی ساردینی ( ماسی سیلڤەری بچووکی رۆندار) و ماسی سەلەموون بە پلەی یەک دەبێت لە هەفتەیەکدا دووجار بخورێن.
گۆشت و خواردنە پەلەوەرییەکان:
گۆشتی سوور و پەلەوەریەکان بەهۆی دەوڵەمەندیان بە ئۆمێگا 3، رێگری لە نەخۆشییەکانی ماسوولکە و دەمارەکانی دڵ دەکەن ئەمەش سوودی هەیە بۆ نەخۆشنەکەوتنی دڵ ئەگەر بە رێژەی پێویست بخوورێن.
خواردنە کەم چەورییەکان:
شیر و بەرهەمە شیرییەکان رێژەیەکی زۆر باشیان لە کالسیۆم تێدایە، ئەو ماددەیەش رۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت بۆ رێکخستنی فشاری خوێن بەڵام بەو مەرجەی بەرهەمە شیرییەکان ڕێژەیەکی کەمیان لەو چەوری تێدابێت.
وەرزش:
وەرزشکردن و ڕۆشتن بە پێ سوودی زۆریان بۆ ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵ هەیە. ئەوانەی کە بەڕۆژوو دەبن دەتوانن سوودیش لە نوێژی تەراویح ببین.
سەردانی پزیشک:
پێویستە ئەو کەسانەی بە دەست بەرزی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن، راوێژ بە پزیشکەکانیان بکەن تاکو رێنمایان بداتێ لە وەی کە دەتوانن بە رۆژووبن یاخود نا.