كوردانی ئەوروپا یەكدەگرن
فیدراسیۆنی کوردان لە ئەوروپا دادەمەزرێت
K24 - ئەڵمانیا
ژمارەیەك چالاكوانی كورد لە ھەرچوار پارچەی كوردستان چەند مانگێكە ھەوڵدەدەن، لە سەرانسەری ئەوروپا فیدراسیۆنی كوردی بەشێوەیەكی رێكخراو لەناوەخۆی وڵات و لەنێو یەكێتی ئەوروپا دابمەزرێنن. دوای سوێد و بەلجیكا، ئەنجوومەنی كوردان لە ئەڵمانیاش پێكھێنرا.
سالار كەركووكی، سەرۆكی كۆمەڵەی كوردی لە شاری وۆڵفسبۆرگی ئەڵمانیا بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەگەر نەتوانین لە كوردستان یەكڕیزبین و بسازێین، بالێرە دەست پێبكەین و خۆمان یەكبخەین، ئێمە دەمانەوێت لە ئەوروپا یەكڕیزی كورد لە ئەوروپا دروست بكەین".
ھەروەھا عەلی یڵدرم، ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی كوردان لە ئەڵمانیا دەڵێت: "ئێمە وەك كورد لە ئەوروپا ھەركەسە و كۆمەڵەیەكی ھەیە، بەوشێوەیە كاریگەریمان نابێت، دەبێ یەكگربین بۆ ئەوەی سەركەوتووبین".
ھ.م