مێسی داوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 2 یاریزانه‌ی له سه‌رۆكی بارسێلۆنا كردووه
مێسی داوا ده‌كات له نێوان ئه‌م 2 یاریزانه یه‌كێكیان به‌زووترین كات یه‌كلایی بكه‌نه‌وه

به گوێره‌ی پێگه‌ی موندو دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، لیۆنێل مێسی گواستنه‌وه‌ی 2 یاریزانی بۆ بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا پێشنیار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا داوای له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه (میرالیم پیانیچ و كریستیان ئه‌ریكسن) بۆ هێڵی ناوه‌راستی بارسێلۆنا بگوازنه‌وه.
میرالیم پیانیچی 28 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی رۆماوه به بڕی 28 ملیۆن پاوه‌ند بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه 91 یاری ئه‌نجام داوه و 15 گۆڵ و 28 ئاسیستی كردووه.

كریستیان ئه‌ریكسنی دانیماركی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا به بڕی 12 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به تۆتێنهام كردووه، له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه 226 یاری كردووه و 56 گۆڵ و 69 ئاسیستی هه‌یه.
