رێكخراوى پزيشكانى كورد و نه‌مسايى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى منداڵانى په‌نابه‌ر ده‌كه‌ن
پرۆژه‌يان هه‌يه بۆ خزمه‌تكردنى په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رێكخراوى پزيشكانى كورد و نه‌مسايى، دكتۆر بێكه‌س ده‌روێش رايگه‌ياند، پڕۆژهيان هه‌يه بۆ خزمه‌تكردنى په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، دكتۆر بێكه‌س ده‌روێش گوتى: پڕۆژه‌ى داهاتووى رێكخراوه‌كه‌يان چاره‌سه‌ركردنى منداڵانى نه‌خۆشى په‌نابه‌رانه له هه‌رێمى كوردستاندا.
له دواين سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، دكتۆر بێكه‌س ده‌روێش بڕێكى زۆر ده‌رمان و كه‌لوپه‌ل و پێداويستى پزيشكى له‌گه‌ڵ خۆى هێناوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمهكانهى راده‌ستى (ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى) كردووه به مه‌به‌ستى دابهشكردنيان به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌راندا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، مو‌سا ئه‌حمه‌د تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كه هاوكارييه نێودهوڵهتييهكان كه‌مبوونه‌ته‌وه، گه‌ياندنى كۆمه‌ك و هاوكارى ته‌ندرووستى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان كارێكى گرنگه و هاوكارييه‌كى مه‌زنه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران.