كۆميسيۆن: چاوه‌ڕێى بڕيارى دادگاى ئيتيحادين له باره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق وه‌ڵامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى دايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به نووسراوێكى فه‌رمى، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق وه‌ڵامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى دايه‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌وان چاوه‌ڕێى يهكلاكردنهوهى ئه‌و پرسه‌ن له لايه‌ن دادگاى ئيتيحادييه.
له نووسراوه‌كه‌ى كۆميسيۆندا هاتووه، به هۆى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى كۆماره‌وه تانه له بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دراوه، كۆميسيۆنيش چاوه‌ڕێى وه‌ڵام و بڕيارى دادگاى باڵاى ئيتيحادى ده‌كات.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، كۆمسیۆن رێز لە بڕیار و یاساكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەگرێت، بەڵام لەبارەی بڕیارەكەی ئه‌نجوومه‌نه‌وه كه ژمارە (5296)ی دانیشتنی ژمارە (28)ى رۆژى (28ى ئايار/ مايۆى 2018) ده‌ركراوه، رايده‌گه‌يه‌نين كۆميسيۆن چاوەڕێی یەكلاكردنەوەی ئه‌و پرسه دەكات لە لایەن دادگای باڵای ئيتيحادى عێراقەوە.
ئه‌م وه‌ڵامه‌ى كۆميسيۆن دواى ئه‌وه هات كه له (30ى ئايار/ مايۆى 2018)، سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى عێراق له باره‌ى بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران تايبه‌ت به ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، نووسراوێكى ئاراسته‌ى دادگاى ئيتيحادى كرد بۆ يهكلاكردنهوهى ئه‌و پرسه.
