رێبوار تاڵه‌بانى: به‌ره‌ى توركمانى به ده‌يان سكاڵاى له دژى به‌رپرسانى كورد تۆمار كردووه
به‌ره‌ى توركمانى له پشت دژايهتى به‌رپرسانى كورده‌وه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، رێبوار تاڵه‌بانى، رايگه‌ياند، به‌ره‌ى توركمانى له پشت دژايهتى به‌رپرسانى كورده‌وه‌يه.
رێبوار تاڵه‌بانى وه‌ڵامى ده‌ركردنى بڕيارى ده‌ستگيركردنى دايه‌وه و گوتى: ئه‌و دادوه‌ره‌ى بڕياره‌كه‌ى ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌يه خۆى به‌ناوبانگ بكات.
گوتيشى: ئه‌و دادوه‌ره چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى دادگاى تهميزى نه‌كردووه و راسته‌وخۆ بڕيارى گرتنى ده‌ركردووه و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ين، سكاڵاى له دژ تۆمه‌تبار بكه‌ين.
رێبوار تاڵه‌بانى راشيگه‌ياند، ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئاماده‌ن له هه‌ر شوێنێك بێت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن رێكبخه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
له دواى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه رێبوار تاڵه‌بانى و به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماده نه‌بوونه بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك و له‌وێ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ئه‌نجام بده‌ن.
رێبوار تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى گوت: ره‌وشى كه‌ركووك ئاسايى نييه و ره‌وشێكى ئه‌منى و ناده‌ستوورى سه‌پێنراوه و به‌ره‌ى توركمانى كه‌وتووه‌ته دژايهتى كورد و ده‌يان سكاڵاى له دژى به‌رپرسانى ئيدارى كورد تۆمار كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌ره‌ى توركمان دژايهتى كورد ده‌كات و گرووپى لێكۆڵينه‌وه‌يان درووست كردووه و سه‌دان هاووڵاتى له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بانگ كراوون بۆ لێكۆڵينه‌وه له باره‌ى ئه‌وه‌ى له ريفراندۆم به‌شداريان كردووه و ده‌نگيان داوه.